قەدر و قیمەت

 

هــەڵـەو هـەڵای قـەدرو قـیـمـەت باوێکە

دەس بــەدامـان نــەیـدۆڕێـنـی تـاوێکە !

( لەسەر ئەسـپی خەڵکی بیت پـیادەیە )*

یـەک دوو ڕۆژە ئــەوی ساخـتـە نـاوێکە

قـاتی شـاڵ و چەند قاتی و سەوقاتی تۆ

قــاتـی ( ســەر)ە !  سەرنــەوی کـڵاوێکە

قـومـێ ئــــاوو ، پــاروویـە بـــێ مـەرایی

( بەها ) و تـامـی چەنـد جاری کـوڵاوێکە

بـۆ لـوقــمـەیە ، لوقمـانە مـەردی مەیدان

کــوا نـیـگــای بــازی نـیـگــاری چـاوێکە ؟

حــەڵاڵ زادەو فـامـیـدە بـۆ ڕێــی گوزەر

ســـەرنـادا بـەو دونـیـایەی چی ڕاوێکە !

( تاوگۆزی ) ئـەوی بە مەردی پێگەیشت

تـێگەیـشـت ( عیزەت ) پـیـرە یـا لاوێکە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٦/٩/٢٠٢٠

 

* پەندێکی کوردییە .

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved