( قــــەدری پڕ قـــەدر )

 

نــاسک تــەدارەک ، ڕووپـــاکە ئەمشەو

لێمان موبارەک ، چەند پاکە ئەمشەو

( قەدری پڕقەدرە ) تـاجی زێــڕیــنــە..!

( دڵی نوورین )یش بــێــبـاکە ئەمشەو

هــەلــــی ژیــــانە ، بۆ (ڕێـــــی تـــولانــی )

بەخـتی پەیـمانی سوارچاکە ئەمشەو

نمەی دەستنوێژی ڕوومەتی خەڵکی

بریسکەی نووری سەرخاکە ئەمشەو

ئـــاسمان گـــۆڤــەنـدی شکۆ دەگــێــــڕێ

( جمەی دڵان ) ی دڵـــپــــاکە ئەمشەو

ڕێـــژنـــەی ڕەحمەتی بارانــی مــیـــهرە

بۆیە( ئەهریمەن)خەمناکە ئەمشەو

فرسەتە ( قەدر ) بۆ ئاشت بوونەوە

بۆ[ خودا ] گـیانت فـیداکە ئەمشەو

پێـشبـڕکـێــی (خـێر)کەبـۆکۆڵ وبـارت

خۆزگەبەو مەردەی چالاکە ئەمشەو

بەڕووخــساری گوڵ شەو گـوڵســتانە

بۆی میسکی زیکروسیواکەئەمشەو

خەوتـۆران لەچاو بەو تاری شەوە !

( ئاسمان چراخان)ڕووناکەئەمشەو

شەوێ بەرامبەر بە ( هەزارمانگ )ە

ئەمە بەخشینی خوای تاکەئەمشەو

بێ خەبەرلە(خوا)و،یاخی لەداوای

ڕەنجەڕۆ کەسـێ هیلاکە ئەمشەو !

هەلە خۆت بشۆ ، بەئاوی بەخشین

زەحمەت ڕەحمەتەقەیناکەئەمشەو.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٧/٦/٢٠١٦

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved