| ||
پەخشان
( ناخی باخی لەیلاخی بە )
لەدەروونا پەرپووت مەبە .. هەرلەخۆڕاش لە ئەم وئەو لالووت مەبە .. لەگەڵ ناحەقا جووت مەبە.. هەرخاسوێژبەو گەلاوێژبەو بەڕاوێژبەو دەمڕووت مەبە . لاسایی نەکەی جودابە .. دایم دڵ هەر لای خودابە .. خۆری دەمکەلی ( هودا )بە .. خاکی و پاکی و بەدڵپاکی و هەم بێباکی و (چاک)ی چاکەی پڕلەچاکی و بێ غەمناکی و ، لەگەڵ هەموان بۆ کۆو تاکی و .. میسک و بخوردو گوڵاوبە .. دەم بەخەندەو سروەی سەحەری سڵاو بە .. خاوەنی خوان و پڵاو بە .. بە پێی تواناو .. بەئەندازە و .. بەونیازە و ..بەو ڕێبازە و .. بەو ئاوازەی : مەردان تێیگەشتوون .. پێیگەشتوون .. ئاوەهابە .. ماڵت دەبێ بە چراخان ..! دین و ڤین و بین و تین و ژین و ژینگەو زەمەن زەمین .. دەبنە هەواری دڵخۆشی ئاوا بژی .. یاخوا دووربی لەناخۆشی و لەنەخۆشی . ئامین خوایە . عبدالرحمن تاوگۆزی ١٨/٩/٢٠٢٠
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||