پەخشانی [ نەدۆڕێی .. !  نەگۆڕێی .. ! ]

 

گەربۆ (سەردان)و ، بۆ(سەر  دان)بانگیان کردی :

نەبە( هـا )یەک و ( بەهـا )یەک،

نە بە( با )یەک ، نەبە( ما )یەک ، نەبە( تا )یەک ، نەبە( چا )یەک ،

 نەبە( لا )یەک و ، بە( لایەک ) ،

نەبە( شایی) و ، نەبە( شا )یەک نەگۆڕێی .. !

بە بڕیارێ ، بۆ یارییە یا بۆ یارێ ، بۆ نیگایە بۆ نیگارێ ، بۆ دینارێ ، بۆخەروارێ

بۆ بەروارێ ، بۆ دڵدارێ ، بۆ عەیارەو بەعەیارێ ، بەنهێنی و پەناپسکێ و ، لەکەنارێ ، لەملاولەولاو لەهەوارێ ،

نەدۆڕێی .. !

بەخوا دوایی ، بەڕیسوایی ، هەزار تەڵە و ، سەدان پەڵە و ، دەیان هەڵەو ، وەک بوکەڵەو

، زۆر بوودەڵەو ، هەم سووکەڵەو .. دەڕزێی ، دەشکێی ، تک تک دەتکێی ..!

تووش دەبیت و ئیتر وەکو پووش دەبیت و ، (با ) دەتبات و ( ون) یش دەبیت .

نە بگۆڕێی ، نەبدۆڕێی ، وەکو ئێستابە لەگۆڕێی .. با حەڵاڵ بێ خواردن و خەوو خۆراست .. بەخوا دەمری و .. (نوح)یش ناژیت .. ئیتر با پاک بێ پێناست .. کەهەی

کەم نیت ، بەهۆش و گۆش و هەستەوە واتەشتی ، کەیفی خۆتە ، من خۆم و خوا

وا بۆم وتی .

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

    ١٤/٣/٢٠٢١

  

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved