( پـــــــارە )

 

کـە( پــــــارە ) هاتـە گۆڕێ

مەیـلی زۆرکـەس دەگۆڕێ

هـەندێ دەبـن بـە عـەبـدی

هــەتـــا دەیـخـەنــە گۆڕێ

پارە بوو بە ( دان و داو )

ویژدان چک چک دەچۆڕێ

پــارەپــەرســــت دۆڕاوەو

جـێی باسی هەموو کۆڕێ

خــەمـی قــاسـەو گیرفانە

هــەر بـــۆ پـــــارە دەنۆڕێ

لــێــی داواکـەن یــارمەتی

دەردەکـەوێ ســەرشـۆڕێ

کــاری هــەڵــەی پێدەکەن

پـــارە دەکــەن بــــە تۆڕێ

کەسـێـتـی نـزم و نـابووت

ئــیــتـر دەبــێ بــــە پۆڕێ

عـانـە بــاوک و دایـکـێـتی

هەیـبـێ هەمـبانـەو هۆڕێ

زیـاد نە ، بــەڵام زیــان کا

حــاشــا لــــە ڕوو دەبۆڕێ

بـەغـیـلـی بـەخـەڵـک دەبا

هەیـبـێ پـاسکـیل ماتۆڕێ

بــەدەم هــەڵاو بــێ کردار

دەیـنـاسن قـەڵب و قۆڕێ

بـەخوا بـە جـێـی دەهێڵێ

بـــاریــکــا بــــە پــاپــۆڕێ

تـوخـــوا تـۆ قـەت وامەبە

کـــێ وابـــێ زوو دەدۆڕێ .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٠١٥

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved