نوقڵی نزا

 

پەروەرێنم : لەپم پڕ نوقڵی نزایە .. بۆ هەر

کەسێک .. لەهەر جێیەو هەر شوێنێکە !

زارو ڕەگەز هەر خوێنێکە !

هەرکەسێکە .. هەر دەسێکە .. لەهەر کوچەو ئەدرەسێکە ! ژنە پیاوە .. پیرە لاوە .. نەوجەوانە .. گچکەو وردە .. ڕۆمە

عەجەمە یاکوردە ..

مادام مرۆڤەو مارنییە .. !  لەخۆبایی و زۆردار نییە .. !  شەونمی شیفای بنێرە ..

ئەگەر برسی .. ئەگەر تێرە ..

پەروەرێنم : هەموو ماڵێ .. هەموو دڵێ

شیفای چارەی بۆ بنێری .. چرۆو خۆنچەو

هەر شاگوڵێ .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٣٠/٩/٢٠٢٠

تێبینی / نزایەکی هەنووکەیی.

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved