نـــــۆکـــــەری

 

هەندێ کەس هــــەن بەهــاریانە ( نۆکەر ) بن

بۆ بــارو کـــۆڵ بە قورسایـــی ( نۆ ، کەر ) بن

بـــاری گوێــزیــان لـــێ بــــنــــێ خــــڕەی نایە !

بـە ( جـۆ ، کـەر )ی ئەزەڕن با ( جـۆکەر) بن

بــەدوو دیــوا هەر ( کـلــک )ن ، نابن بەسەر !

لـێـیان گەڕێ ( خۆ ،کەر )ن با ( خۆکەر )بن

فــەردەو فــەرهەنــگ مەردی ڕۆبکە مــەغــزیان

ســـەوزنـــابـــێ ! ئیتر مەڵــێ : ( لۆ ٫ کەر )بن

حـەقــیـش بـڵـێـی دەبــێـتـە ( دەردەســــەر )ی

وازبــهـــێــنە ، جـــا بۆچـی ( دەردەســەر ) بن؟

بــێ ئالــیــک و ئاخـــوڕیــش بــن ، هەردەیـکەن

بـێ ( خەبـەر )ن ، بــاهەروا ( بێ خەبـەر )بن

چ حـــــەشـرێــکە ! یـــاڕەب حــەشــری ئــەمانـــە

( جاشەکەر )بن ! چۆن دەبێ (جا، شەکەر)بن

دەســتــەمـــۆیـــی ، سڕیــــنــــەوەی شــــکــــۆیـــــە

ئـەمـــانــە هەر دەبـــێ ، دەس لــــەکــەمـــەربن

بە (مـــۆچــــیــاری) ، زەحـمــەتــە بێنـەوە هۆش

قــەیــنـــا ئەیـــــڵــێــم : تـوخــوا وەرن بـەشــەربن

ئــەی گــێـلــیــنــە خـــزمی خــۆ ئـاتــاجــتـــانــــــــە

بــۆخـــۆ بــژیــــن .. بــۆ ژیـــان لـــەســەقـــەربن

(مانگ) بە (ئەلف)ێ دەکەن بە (مانگا)بێشک

ئـەی گەمـژەینە ( قەمەر )بن بۆ ( بەقەر )بن؟

کە( سەر ) بـن ، ئەم گرۆیـە دەبـنــە ئاشــــووب

گــرێــی نـــاخـە ، هەمیــشە وا ( کەسەر ) بن !

( تیکە ) چەورێ ،کەی وا ئـاتـاجی ( لیکە )؟

وەرنـەوە (هـۆش)، بە(هۆش)مەچن لـــەسەربن

ئـــەو هــــەمـــوو ڕیاو ، چــــەورەیی و ماستاوە

نـــاتـکــا بەبـــار ، دەبـــێ داری بـــێ بـــەر بن

بـــــۆ ژیــــــانـــێ ، مــردن چــــاوەڕێ یـــــەتی

بــۆکــــەم ژیــــان ، خــۆبـــاخی پــــڕ سەمــەربن

دۆڕان خـــەوشـــە ! شــــوورەیـــی یە نــۆکەری

ڕیــســـوایــی بۆ ؟ بــۆ خــۆتــان ســـنــەوبــەر بن

لـەتـــەرازووی نــــۆکــــەری دا هـــەرســـووکـــن

هــەتـــا ئاوها ، بۆگــــیـــانی خــۆ لــــەجــەربن !

( ناوی زل و دێی وێـــران )ن ، فـــیشـــاڵـــن

هــەتــا مــاون هــەر دەبـــێ : بـێ هـــونـــەربن .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٠ / ۱۰ / ۲۰۱٦

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved