( نـمـێک وەفا بۆ ڕۆحی باوکم )

 

ئــەی ســەرۆکــی کــۆمــاری نــێــو مــــاڵــەکەم

چــەنــد گـەورەبــم ، وەک جـاران مـنــاڵـەکەم

حــەدم چـی یــە ! نــاگــەم بـە قــەڵای بـــاڵات

بــشــگـەم ( تاڵ )ێـکـم ، هەر زرکە تــاڵــەکەم

مەردی مەردان،باوکی مـێرخـاس ســەروەرم

قــەرزاری تــۆم چــرکـە چــرکـەی سـاڵــەکــەم

( وانە ) ت دام و ، وا نەت دامە ڕێــی ســیـا

ڕێــی ساڵـم ، یـا ( ڕا )سـاڵـم ، ڕاسـاڵـەکــەم

فـێــرت کردم ، هـەر خـۆم بـم نەبـم بە کەس

لـە فـێــرگـەتـا ، فـێـرخـوازە خـۆشـحـاڵـەکــەم

لـێـت عـەیـان بـێ ، پـاشـکـۆ نــەبـووم و نـابــم

فەرمووت : نـەکەی ! وایـە قوربان حـاڵەکەم

دەسـتـە مـۆیـی خــەجـاڵــەتــی بــوو ، لای تـۆ

لـە ڕەنـگـی خۆت ، دووریومـە سـیــپــاڵـەکـەم

شـکـۆت شـــاخ بـوو ، لە پـەنـایـا گوڵـێ بــووم

تـێــر نـەبـووم لـێــت ، عاشـقـە عـەوداڵـەکـەم

ئــــامـــادەگــیـــم لـــە حــزوورتـــا تــاوێ بـــوو

( تـاو )ت بـەخـشـی ، بـەشـۆخـی خەیاڵەکەم

وتـت : مەرد بە ! بەرد بە ! لەئاستی ناکەس

سـپـی یە قوربان ( بەرماڵ ) ، بەرماڵەکەم

بـۆ گـەورەیــیــت نـم بـە دەریـایـە دەیــڵـێـم :

تـۆ کـتـێـب و ، مـن هـێـشـتـا هـەر خاڵـەکـەم.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٩/٢/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved