نامەیەکی شیعری :

 

 

   ( مەولەوی و عەنبەر ... شەریعەتی مەیل )

(مەولەوی) بە ڕۆح لەو (تاوگۆز)ەوە

(عەنبەر )بە عیشق و گوڵ و گۆزەوە

مێخەکی بەرۆک بەرامەی مەعدووم

تارتاری دەنێن بــایــەقووشی شووم

بەشــنـەی نـــــاخی یەکدی ئــاوێزان

لـــەنــجە دەبـــەخشـن بە گەڵا ڕێزان

ئەم شیرین جەماڵ،ئەو مەجنونی لەیل

پـێـکۆ موتــــــاڵای ( شەریعەتی مەیل )

ئــەم بــاســی دڵ و ، ئەو ڕۆح و ڕازی

ئەم مەسـتـی شیعر و ئەو شنەی نازی

ئەم عاشق بە گیان عیشقی حەقـیقی

ئـەو ئــــاوێـزانـی دۆسـت و ڕەفـیـقی

ماڵ لە ( ســەرشـاتـە ) ناسک ئــارایی

لەیــل و مەجــنـونی دوور لە سارایی

هەردوو پێکەوە پیریش وەک جوانی

تەڕ تەڕی دەکـەن ڕاڤــەی ئـیـنـسـانی

دروود دەنــێــرن بـــۆ ئـەو پـەنـجـانە

حـیکـمـەتی پـیـری و ڕۆحی گەنجانە:

دەکـەن بـە هەوێـن بۆ پەیڤی کوردی

شرۆڤــەی دەکـەن کـوردانــەو  وردی

زێوەری خامەی ( شەریعـەتی مەیل )

بدرەوشێتەوە چون گوڵی ڕووی لەیل

( مەولەوی )شێخی خانـەقای شیعرە

شنیای مەعـریـفـەو ئوسـتـادی فیکرە

(تاوگۆزی) بە (بۆ)ی نێرگس و گوڵاو

چەپکێ گوڵی ڕێـز ، گەردوونێ سڵاو .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢/١/٢٠٢٠

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved