| ||
نامەیەکی وەنەوشەیی ...
بۆ تۆ ، ئەگەر : چرکەیە مامۆستام بووی .. ڕۆژێ قــوتابــیــم بووی .. کەس و کار و خزمم بووی .. هاوڕێم بووی .. هاوسێم بووی .. ئاشناو دۆست و ناسیارم بووی .. بە قەدەریش یەکمان دیبێ .. ئاسمانێ دروودی دڵ .. زەمینێ چەپکە گوڵ .. گەردوونـێ ڕێز و حورمەت و خۆشەویستیم .. هەمیشە تاجی شکۆت بە پرشنگداری دەبینم و قەدرت لەلام قەڵایە .. ناخت باخی و .. نیگات تریفەو ..پەیڤت شیلەی هەنگوین . وەک ئەوەی هەیت خۆشمدەوێی .. پڕ بەدڵ خوازیارم لەلوتکەدا بتبینم .. خودا ماڵ و دڵت لێوان لە نوور بکات . سوپاسی خالـقـم دەکەم ( دڵ )ێکی پـێـداوم .. مرۆڤەکانم بەجیاوازی و هەموو ڕەنگەکانییەوە خۆشدەوێ و لێوانم لە ئومێدی گەش و .. خاڵی لە ڕق ..لەهەرکوێ هەن بارتەقای ئەرز و ئاسمان شادیتان پڕ لەپی نزامەو ماڵەکانتان چراخان . نازاری دڵمن خۆشمدەوێن .
عبدالرحمن تاوگۆزی شەوی ١٧/١١/٢٠١٩
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||