نامەکەی من .. بۆ تۆی ئازیز :

 

ژنی پـیاوی ، کچی کـوڕی .. هـەورامی زازای  بادینی ، فەیلی سۆرانی یا لوڕی .. شەوە یا ڕۆژ

لەهەرکوێ هەی ،هەرشوێنێکی ، سپی و سووری

ڕەشی بۆری،هەر خوێنێکی،هەرچی کارەی سادە

یاخۆ پلەو پۆستی ، بەمەرجی ڕاستگۆیی و

دۆستی .. ئەگەر پاشەڵت پیس نییە ! گوڵی دادگەریت سیس نییە ! ئەگەر هەر خۆتی و سێبەر نیت ! ئەگەر دارێکی بێبەر نیت !

خۆشمدەوێی بەهەوێنی ( مرۆڤبوون)ت .. دەخـیـل ( دەم و دەسـت و دڵ و داوێـن ) پاکبە

(کیبر)ت نەبێ و ، ( ڕیا ) مەکەو خاکی و خاکبە

بەخوا وابی خۆشمدەوێی .. یا خوا وابی ..

لەهەرکوێ هەی سڵاوی دڵ .. گوڵاوو گوڵ .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

شەوی ١٥/٢/٢٠٢٢

نووسینێکی هەرئێستایی.

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved