نامەیەک ..

 

( بەتامی گێلاس و .. ڕەنگی شلیک )

               بەناوی کارسازەوە ..

بۆ  ئێوەی  پەسەن ، ڕەسەن ..

هـاوڕێ و دۆست و ئـاشـناو نـاسـراو :

لەهەرکوێ هەن .. چەپکێ نـێـرگس ، بەرچینەیەک هەناری دروود ، زەمبیلەیەک

شەکرەسـێـوو .. گورزەیەک ( بەی ) تەزیو

بەکزەی سەحەران .

برام کاکە ، خوشکم دادە ، دایە باوە ، مناڵ

نـەوجـوان ، پـیـرە لاوە .. هـەرکـاتـێـکـەو لـەهـەرکـوێ هـەی .. بـۆ تـۆی شـیـریـن  :

پـیـتـم تەڵاو ، پەیڤـم هەیـڤ و ، ڕسـتەم ڕشتەو ، نامەم کەیف و کەیل و مەیل و ،

لەخوام دەوێ : دین و دونـیـاو .. ژیـان و ژیوار و ژینگەتان .. ڤین و ڤیانتان فـیـردەوسـی و ، دوور لـە وەیـل و بـەخـتـەوەربـن .. خۆشـمـدەوێـن گـەورەو بـچووک ، دوورو نـزیک .. لـێـرەو لـەوێـن .

پـێـشیاوی ڕێزی دڵمن ، لە گوڵشەنی ناخما

گوڵن .

بەشنەی سڵاوی گوڵاوی ( تاوگۆزی )یەوە.

خۆشەویستی و شیرەی موحیبەت .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ١٦/٩/٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved