نامەی دڵ

 

 

نامەی دڵ.. بە( بۆ )ی مێخەک و ئاوی ڕەیحانەوە :

پێشکەش بە هەریەک لە هاوڕێیانی فەیسبوک :

 

ئــــازیـــزی دڵ ، نــــازارەکــەی من سڵاو

ئـــەی شـاگـوڵی گـوڵــزارەکـەی من سڵاو

 

دایکی، باوکی، خوشکی، برای،هاوڕێمی

خۆشـمدەوێی ، گوڵـنــارەکــەی من سڵاو

 

لەهەرکوێ هەی ! شــکۆداری لــەلای من

ئــارامــی دڵ ، دڵـــزارەکـــەی من سڵاو

 

لاڵــەم لای خـوا : ئـــاسـوودەیــی نـاخـتـە

گــوڵــەستـێـرەی شەوگارەکــەی من سڵاو

 

مــاڵــت پـڕبـێ لـە هـەتــاوو هـەیـڤـی ژیـن

ئـەی مـەرهـەمـی ئـازارەکــەی من سڵاو

 

بــــۆ شــادی شــاری دڵــت شــیــلــەی نــزا

داوا دەکــەم گـوڵــیــارەکـــەی من سڵاو

 

لەهەر کوێ هەی دوورو نزیک شەوو ڕۆژ

دۆســتـی دڵــی ، شنـیـارەکـەی من سڵاو

 

( تاوگۆزی ) تاجی ڕێـزی تـۆی مەبەستە

پەیـڤـت شـەکرە ، بۆ کارەکـەی من سڵاو .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٧/٩/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved