نە ( گرگن ) بە ..!  نە ( ورگن ) بە !

(پەخشان)

 

لەفەرهەنگی (خۆبوون)ت دا ،گرگن مەبەو

هەر لەڕێوە مەچەمێوە ، ئەوەی کێوە نابێ

بە دوو ! یەکەو ڕێکەو لەهەرکوێ بێ ، کە دانیشێ شەکرەسێوە . ئەوەی مرۆی هەزار

ڕووە ، هەر ڕواڵەتەو لەناخا دێوانەو دێوە.

گرگن مەبە ! ئەگەر وەهای قوڕ بپێوە .

لە کتێبی (کەسێتی)تا .. ورگن مەبە ، بۆ پاروویە چەور مەبە ! بۆوەی چاخ بی ، حەیفە داخ بی ، با وەجاخ بی، بە خەندەو

بە خوان و خوڵکێ .. مەبە مەزەی هەرزە خەڵکێ ؟ مەبە چڵکێ هەتا ماوی پەڵەبی و

پاک نەبیتەوە ..!

بەشکۆبە ، کاراوکۆبە ، سێبەر مەبە، خودی

خۆبە .. ئەگەر ورگن بی و بکەوی .. دوور لەڕووی تۆ ، دایم دەبێ هەر بنەوی .

       گرگن مەبە .. ! ورگن مەبە .. !

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی  ٧/١٢/٢٠٢١

 

 

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved