مەیلی دڵ

 

مەسـوڕێ ئـامان ! بێ دڵ بەدەور خانەی (حەرەم) دا

کەی وتت؟فەرموو: (کەرە)م لەسەرخوانی (کەرەم)دا

 

کەعبەی دڵت گەر(چێ)یەو (جێ)یە مەحـرەم بەڕازی

مەیلی دڵ بدە ، فەرموویە : بێ ، تـۆ لە ( وەرە )م دا

 

لاڵەی ( نەسـوح ) ی سـەد تـاوانــت دەپـۆشـێ ، بەڵام

ئەو٭وتی : بۆ (یەک ڕیا) سەدجارخۆی لە(قەرەم) دا

 

تۆ ( بەی ) بەرە بێ ، بە تۆبە ی دڵ خانـە چراخـان

ڕووکە یــار بـڵێ : بـبـوورە لـێـم ! تـۆ لە (سەرە)م دا

 

بــــەو دڵـــە شـــڕ و لاشــە وڕ و ڕۆحــیــش چــڵــکــنـــە

چارە نــزاکـە ، کە دڵ پــەرێـشـان لە ( وەرەم ) دا !

 

ڕووتــی بـەسـەد ڕوو مـامـەڵـەت ئاڵاخە٭ تـێـنـاگەی ؟!

چێژ چرکەساتـە ، شەیتان دەڵێ : بێ لە (بەرە)م دا

 

خێل وخوار مەبە ، لەخواریـش بی ، دڵت لەسەربـێ

بەسەر نی یە ! گەیشتن ، لەسـەر لوتـکـەی هەرەم دا

 

ئـیـلاهـی بـاڵـی فڕیـنـی ( تاوگۆزی ) کـەیــلــە ، خۆ :

تاجی شکۆی سەر ، تۆ ناسینە ، ئالەم (سەر)ە م دا .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٩/٦/٢٠١٧

 

٭ ئەو : کەسێک

٭ ئاڵاخ : گیای بێکەڵک وزیادەی ناوبێستان

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved