مەستی جامی دەستی یار

 

دڵـــێ جـام و ، من بـەجامێ مەسـتی یار

(کامڵ)یش کاشکی گۆچانی دەسـتی یار

ئـەرخـەیـــانــم ڕۆژی ژوانــێ دولــبــەرم

بــۆ تـکام نەشـئـەی ئەویـنە هەسـتی یار

نــە وێنەم دی ، نــەجـامی لــەو جـامەوە جامیجەم ڕوون جیلوەیی سەربەستی یار

تــاویــســاڵی ، تــاوی سـاڵی عـومری من

تـیـنـووی بادەی حەقیقەتی خەستی یار

جـان جـاویــدان جــاڕی داوە غــوڵامــی

نەیـبـیـنـم خـوا ، ڕۆژی داوا پەسـتی یار

(صدیق) ی (صادق)ی ئـەوبـم گەشـتـمە

گەشتمەیەقین سەرفیدای جێ گەستی یار

( تاوگۆزی ) مەحرەم بەو ڕۆح و ڤینەوە

ماڵ و موڵک و مەملەکەت دەربەستی یار

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٩/٨/٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved