لەدوای جەژنیش .. !

 

ببوورن بۆ جەژن لەخزمەتانا کۆمێنتم نەبوو،لەدێنی بووم وبەلای منـەوە : دەکرێ هەموو ڕۆژێ جەژنی دڵمان بێ، بە هەوێنی دڵپاکی وخۆشویسـتـنی پاکی (ئادەمی)یان هەرئـێستاش ئەم شیـعرەم بۆ بەرۆکی ڕێزداریتان نووسی بفەرموون.

 

لەدوای جەژنیش جەژنی شادی دڵت بێ

بــۆ خــۆشــنـــوودی دڵـی مــرۆ گــوڵت بێ

 

بــۆئـــازادی گــەردنـــی کــەس مـەوەسـتــە

لــەچـــانــدنــی ئــیـــرەیــی و ڕق سـڵت بێ

 

لــە بــەردڵ و بـــەرمــاڵان گــوڵ بــڕوێـنــە

نــەوای نــاخـی بــولــبــولـی سـەرچـڵت بێ

 

شــتــنـی دڵ بـــەئـــاوی جــەژنــی خـوایــی

ســــافــی دڵــــە ، نــــەزاری پــــۆخـــڵت بێ

 

بـۆ مـەزرای شـیـنی ئـومێدی ئـەم خـەڵـکە

دەروون سپی ، دەستی تەڕ ، گۆخڵت بێ

 

سێوی میهرو هەرمێ ی دروود بــبــەخـشە

نەکەی بەهێ و شـاتـووی گـەن و بڵت بێ

 

ئـەکرێ هەمـوو ڕۆژێ بەدڵ جـەژن کەین

بۆفەرمووی خوان جەژنانەی بەرکوڵت بێ

 

گــەردنــت ئــازاد ، هــەزارجـــار ئـــازیـــزم

ســەدســاڵ تــەمــەنی شـەمـامـەی شـڵت بێ

 

خـاکی بە وەکو : ( تاوگۆزی ) خاکی دڵ

بــۆ گــوڵـی گـوڵــدانـی خـەڵــکـی گـڵت بێ.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٥/٨/٢٠١٨

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved