( کورد ) و .. ژمـارەی بـێ کـۆتــا .. !

 

یەک   نەمـدی ئەم کـوردە یەکـبێ جارێکی

ئــافــەریـنـکـا یـەک لــە یــەک بـــۆ کارێکی

دوو دایم چەند بەرەو دوان و سیان وچوار

مـــێــژوو دەیـڵــێ : نـمـوونـــە هــەزارێکی

سێ هـەمـیـشە خۆخۆری و نـاحـەزی یەک

کـۆو کـۆک نـیـیـە ! دایـبـنـێ ســـەردارێکی

چوار کردیانە چوار ڕێگا، خۆی کردیە چل!

تـیـرو تـانـە لــە یـەکــدی ، دێ و شـــارێکی

پێنج چەند جارێ هەلی هاتە پێش و هـیچ

تـەوری خـۆیـەو ! دەیـبـڕێ جــوان دارێکی

شەش شادەبەشایی خەڵکی و شینی خۆی

جـێ بــەجـێ نــەبــوو ، ڕۆژێ بــــڕیـارێکی

حـەوت حـەوتـەیـە بە حەڵواوە دەرسی دە

کــەچ ڕەوشـتـی ، نـــایـگـۆڕێ ئـەتــوارێکی

هەشت بەهەشتی بۆ(چێ)بێ بەدەستی خۆی

دەیـکـا دۆزەخ خۆی بەخۆی چەند مارێکی

نۆ  دووهەزار حەوت سەدو ئەوەندە سـاڵ

بۆ نـیـن و نـابـیـن ؟ نـەیـکرد پرسـیارێکی !

دە  دەربــارو  دەردەدار و  ، بـــێ دەرمـــان

کوا حەکیمێ  کوا خەمخۆر  کوا چارێکی؟

یازدە ( تـاوگـۆزی ) بـیـژمـێـری هـەتـا هەی

ڕاناگـەیت و ، پـێـتـدەڵـێـن : دژوارێکی ؟!!

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

شەوی ١٨ لەسەر ١٩ی مانگی (٣)ی ٢٠٢٢

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved