کوردە لاڵەم بژنەوە ... !

 

لەم گـێـتـی یا ، نی یــە چـــەشــنــت مــــیــللەتـــێ

گـیـرۆدەی دەرد ، هەپـروون گـیری عـــیــللەتـــێ

نـاوخـۆی کـرمـــۆڵ کــــردووە ! کـرمـــی نـاوخــۆ

شــەکــەت ، شــەتـــەک ، گـــرفــتــاری زیــللەتـــێ

( سەر ) کــەوتــووە ! سـەرێ تر ســەرکــەوتــووە

کەوتـنـە ( بێ سەر ) ، سەر لــەڕێــی جەنـەتــــێ

بۆ سـەرداری کاســەی سـەر کــەی دێــتــە ســەر؟

(کەسەر) هەیە ؟ کە (سەر) نی یە مـیـحـنـەتــێ !

بەڵای باڵایــیــت ؟! پــێــنــاگــەی لە ( سـووچ )ی

( سووچ ) ی خــۆتــە ، نی یە قــەدرو قـیــمـەتێ

بــــژنـــەوە کـوردە لاڵـــــەم : لــە ڕاهـــی خــــوا

گــێــژ بــووی نــغــرۆ ، لــەگــێـژاوی مـەیــنــەتــێ

شــۆڤـــاری (خـۆر ) ی لادا ، بــە خــۆرەی خـــۆ

شـوورەیی یە ، شـەرمـە ! شـوورەی حــورمـەتـێ

(مـل)نادەی بـۆ یـەک، بـۆ دەیان (کل)ئـەدەی !

(گل) ئــــەکـــا دڵ ، بــۆ پاکـی (گڵ) هـیـمـەتــێ

ئـامان کـوردە : ( وردبە )وە ، ( ورد )مـەبـەوە

ئـازادی کـــەنــگــێ دەیـــپـــۆشـــێ زیــنــەتـــێ ؟

بـــۆ غــەوارە نـــەرم و کــڕی ، بــۆ خــۆتـــیـــش:

گـەرم و گـڕی ، خـەوشـە ، بـەسـە ! غــیــرەتـــێ

شــەکـری شـکـۆمـان شــکاو شـیــریــن نـەبـوویــن

ئـەم تـاڵـی یـەت ، خـەوشـە زووبــە ، عـیـزەتــێ

(کۆ- مار) مەبـن بـۆ یـەکـدی ( کۆمار ) ێ بـن

هـەیـبـەت سـوڵـتــانــت هـەیـە ، دەی هـەیـبـەتـێ

پــەرتــە ( تـــاوگــۆزی ) وەکــو پــەرتــی بــاڵات

بـۆو هـەمـوو قــوربـانــی یــە ، دەی بـەیــنــەتـێ .٭

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٣/٢/٢٠١٧

 

٭ کەوانەکان زیاتر مەبەستی ڕەوانبێژین ، ڕەوانبێژی تری تێدایە.

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved