کوردە تا کەی ..؟!

 

کــوردە تــاکــەی خـۆخـۆریـت لا پــەسـەنـدە ؟

کــۆی دوژمــنــت بەم ڕەوشــە بەهـرەمـەندە !

با ی شوومـی شـەڕ ،هەراسان شڕی کردووی

تۆ هـەر شـیـن و ،ئـەویــش کەیـلـی گۆڤـەنـدە

چـوارپارچـەیـت و چوار دەریا خوێـنـت داوە

دوژمــن ( قــاڵ ) و قـاڵـە قـاڵـت گــۆبــەنــدە

ئـەیـهاڕێ ئاشـی ئاشووب ، سەری کوردبوون

هـەر ناشـپـرسـی ! ئەم ڕەوتـە چۆن وچەندە ؟

( کــۆک ) نـابــیــت و بــە کـۆکــە گـرفـتــاری

هەڵەت کردو ( هەڵەت ) ت،کۆسـپ وکەندە

خـۆپــەســەنــدیــت گـەر لا گــەڵاڵـە نــەبــێ :

بـە گـوڵاڵـەت کـەس نـاڵێ شـەنـگ و ڕەنــدە

وەرە ســاز بــە ، بــســازێ لـــە نـــاوخــۆدا

تـا یـەک نـەبـیـن ، نـاحـەز بۆسەی زەبـەنـدە

شـەرم ناکەی ..! خوانی گشت ناحەزێکـی

کەسـی خۆشـت لای دوژمن دیـل و بـەنـدە

لە جـیـهـان دا بـەو زۆری یـە هـەر بـۆری ؟!

تـا یـەک نـەبـی ، بـۆ زەمـانــە هـەر پـەنــدە

سـەدان سـاڵە قـوربـانـیـت ( بـە قـوربانـی )

دژبـەخـۆیــی ، خەوشە تـاکـەی ئـەوەنـدە ؟

ئاخر کوردە : خـاکـێ مـوڵک و ماڵـت بـێ

لەخۆت پـرسی :هۆی چییە کورد ڕەوەندە ؟

نـەیـاری کـورد ژەهـری کـردۆتـە گـەرووت

بـەو حاڵەی تـۆ ، چـێـژی لە شەکروقەنـدە

لەهەر کوێ هەی ، خۆشـم دەوێی بەبـیـلا

خـەجاڵەتـی یە ، کورد لە کورد گـازەنـدە .

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٣٠/١/٢٠١٧

 

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved