کام یاسا و پێوەر .. !

 

کام یاساو دەستوور ، کام ئاینی تەڕ ؟

مـن دەخــاتــە پێش ، تۆ دەخاتە پەڕ !

 

ئەوە نەریــتــی ژەنگ گرتووی خەڵکە

من قــەڵــەو دەکـاو ، تــۆ لاواز و لـەڕ !

 

دەست بە(گێڕ)ەوە،بۆ(گێڕ)ی خەڵکی

زۆرزان مــەکـیـنـەی فـێـڵی کەوتــە گەڕ

 

هــەریەک بــەنــاوێ ، کۆیـلە بۆ پـیـاوێ

بـە نــیـگای چــاوێ ، بـۆتـە پــەزو مــەڕ

 

بــە نـاوی ( زل )ی ، ناوەڕۆک وێران

هــەندێ دەستـەمـۆ ، گـێژو گێل وگــەڕ

 

مـلـکـەچـیــت نـەنـگە ، شەرمـە مرۆڤی !

گـــەروو تـاسـاوی بێ دەنـگ کـپ وکەڕ

 

ســــووکـی کـۆمــەڵــێ مـــرۆڤـــی دۆڕاو

هـەوێــنـی پــیــســیــن بۆ ئاشووب و شەڕ

 

بەناو گەورە و سەر ، بە چی پـێوەرێ؟

شـاباش و شـابـەش ، تۆ بـژیـت بـێـفـەڕ!

 

بـێرە هـۆش و گـۆش ، پێـناست هەبێ

بـۆ کـۆشـکـی زۆردار بـەسـە وەڕە وەڕ

 

ئــەوەی کـــەپـشــتـی پــردی نــامــەردە

دۆڕاوە نــــابــــــوود ، ئـــەیکا زەڕە زەڕ

 

(جاڕ)ی ( تاوگۆزی ) پـەسـنی شکـۆتـە

با (جاڕ)ت پاکبێ ، مەزرای پیت و فەڕ.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٥/٢/٢٠١٨

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved