هەوێنی عەشق .. (نووسین)

 

(عەشقی دولبەر) بکەبە، هەوێنی مەیینی:

        ( ژیانت ، گیانت ، کیانت ).

خۆت ون مەکە ..! ئەو ونت ناکا .. ئەو لە نێو دەستی قودرەتی خۆیدا هێلانەی نەرمی بۆ ( چێ )کردووی .. ! 

تۆ بێئاگای ئەو شەوان دێت و نەرم نەرم بە کەتانی میهر داتدەپۆشێ ..!

بیرت نەچێ : ئەگەر ئەو پشتمان نەگرێ  ڕۆژی سەدجار دەکەوین و ،ساتێ سەدجار

پشتمان دەشکێنن .. بەئاگای هەر دەرگایە

کڵۆم دراوە ، مەعشوق نەبێ ؟ بیرت نایە

چەندین هەڵەو پەڵەی بۆ پۆشیت !!!

بڕۆ لەئاستانەیدا بڵێ : ( هاتووم پەروانە بم لەگوڵشەنی سۆزی تۆدا ) ئەو (عەشق)

دەکات بەهەوێنی ژیانت ، تینوێتیت بە عەشق دەشکێنێ .زووکە بڕۆ ،دوامەکەوە

               بڕۆ ئازیزم بڕۆ ،

                   دەی بڕۆ .

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٥/٨/٢٠٢٠

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved