هەر کوردم ... !

 

لە ( ڕۆژئــاوا ) لە ( بـاشوور ) بم ، هەر کوردم

لە ( ڕۆژهەڵات ) لە ( باکوور ) بم ، هەر کوردم

خــوێـن و گــۆشـت و ئـێــسقــانـــم هەر کـوردی یە

ســەرتــاپــا لــە خــوێـنــا ســـووربــــم ، هەر کوردم

بـــەنــــد و دیــل بـــم ، یـا لـــە زیـنـــدان داڕزێــم

حـەقـمـە کوردانـــە جـەســـووربــــم ، هـەر کوردم

بـە نــوور بـمـشــۆن بـۆ گــۆڕیــنـی ڕەنــگـی کـورد

حـاشـا دەکـەم ! ئـەگــەر نـووربــم ، هـەر کـوردم

( کـوردسـتـان ) م جــێـــی ئـــەژداد و نــــەژادم

پـــەڕی دونـیـا لــە تــۆش دووربــم ، هـەر کوردم

یــــەک ســنــوورە تــف لــە خــەیــاڵـــــت دوژمـــن

بــە فــیـتــی تــۆ ، سـەد ســنـووربـم ، هـەر کوردم

خـۆت بـە کـوردی خـەلــقـت کـــردووم ئـیـــلاهـی

لــێـرە و لــەوێــش ، لـە حـزوور بــم هەر کوردم

خـەجـاڵـەتـی یــە شــەڕی کـورد لــە گــەڵ کــورد

لـە کـوێ ی دونـیـاو شـارەزووربــم ، هەر کوردم

(گۆران)(فەیلی)(لەک)و(لووڕ)بم ، (هەورامی)

یا ( کرمانجی خـوار و ژوور ) بـم ، هەر کوردم

(سنــە) و (ئــامـەد) و (کـەرکـوک) و (کـۆبـانـێ)

( یــەک )ن ،سـووتـماکی تــەنـووربـم هەر کوردم

گـێـتی تـاپــۆی ( تـاوگــۆزی ) بێ ، بە بـێ کورد

نــامــەوێ مــن ! بــا ڕووســووربـــم هـەر کوردم .

مـاڵ وێــران و دڵ خــاپـــوور بــم ، هـەر کوردم .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٠.٢١/٢/٢٠١٧

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved