حەیرانم کاری بێچوونت .. !

 

 

ڕاماوم حەیران ( بێچوون )٭ی کـاری تۆ !

کێ ڕشـتـی ئـەرێ ، ڕەنـگی گــوڵـزاری تۆ ؟

 

شنەو شەونم،کەروێشکەی گیاو ڕازی بوون

نەوای بولبول ، چوار وەرزەی شاکاری تۆ

 

زاری خـونـچە ، نیگای چرۆ ، شـاری گوڵ

کێ مەسـت نـاکا ! بـەرامـەی بـەهــاری تۆ ؟

 

پەپوولەیەک ،هەنگێ ئاسکێ ، مێروویەک

کــێ نــەخــشــانـی دانــەیــی هـەنــــاری تۆ ؟

 

کـڵـۆ بـەفـرێ ، چـەشـمـەیـی ئاو ، چـلـوورە

لــەنــجــەی گــەڵای خــەزانــی نـــازاری تۆ

 

وردی چـاوێ ؛ میوە : تـام و ڕەنگ و بۆی

سـەیـرە ! گـەردوونی نـیـگـاو نـیـگـاری تۆ

 

دووپشکێ هارو ،(فیل)ێ (ئەسپ)ێ هێور

جـێـی سـەرنـجـە کـارایــی جـوانــکــاری تۆ

 

لـێـدانـی دڵ ، کـردنـــەوەی لــێـوی خاک

گـــوڵ و دڕک و ، ئـــــــاوی ســازگــاری تۆ

 

یـاسـای گـێـتـی ، بــوون و مـردن و ژیــان

تـریـفـەی مانــگ ، خۆری پـرشـنـگداری تۆ

 

هەگبەم خاڵی و(خاڵ)یش نییەچی دەڵێم !

بــەسـە ! ( تــاوگـــۆزی ) ڕانــاگــا زاری تۆ .

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٥/٣/٢٠١٩

 

بێچوون : بێ وێنە ، کارێک لەوێنەی نەبێ.

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved