گوڵەباخەکانم (گەڵا .. گەزۆ .. خاکی)

 

دڵ داواکــەن بـۆ گـەمــەتـــان بــۆ کایە

کـەی زاری مـن بـۆتـــان ئـاشــنــا بەنایە

مـاقـڵـەو ماڵـتـان لە چاوانـما چێ بکەن

تـاشاری مانـگ بەسەر پشـتما ڕێ بکەن

شەمـامەن ئـێـوە تـەرزی تـەڵای عەشـق

بەرائەتـتـان ئەمخاتـە سەر ڕێی مەشـق

بە مـیکـیاژی تـریـفـەش ڕامــاوە هەیڤ

جوانی ئێوە چۆن وەسـفکا بەکام پەیڤ

نیگا تیرۆژ ، نـیگارتـان نەقـشی ( باری )

باری ژیـنـم هەر شـوکرە مــیـهـری باری

زاری خونـچـەن ناسک و نــەرم و وردن

بەرامەی ژین گوڵاو مـیسک و بوخوردن

گەردوونێ شوکرم بۆ(خوا)و بۆ خەڵاتی

ڕۆژ  هــەڵات و پــڕ مــژدە ڕۆژهــــەڵاتی.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٤/٩/٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved