دڵی کورد

 

بەشیلەی دوژمن دەخووســێ دڵی کورد

خۆی لەبۆخۆی هیچ نانووسێ دڵی کورد

عەیامـــێکە ( ئیبراهیم)ە و دەســــووتــێ !

حـاڵـــی نابــــێ لە ( کابــــووسێ ) دڵی کورد

بەدەوری دا خول دەخوا مـەرامی ڕەش

هەرتێنەگەشت لەجاسووسێ دڵی کورد

لەدونیادا ، بۆ( کێ بەرکــێـی،دڵ سافی):

یەکەمــینە... ناوبـــنـــووســێ دڵی کورد !

کۆڵــــەوارە هەڵی دەگــرێ کـۆڵــی خەڵـــک

شەرقە،غەربە،عەرەب،ڕووسێ دڵی کورد

لــــەم هـــەراو بـــەزم و بـــازاڕی دووژمـــنـــە

قەت گوێ نادابە( ڕێنووسێ ) دڵی کورد !

تەفــرووتـونــای دەکەن و بەش مەیــنەتە

هەرڕووی دووژمن ڕادەمووسێ دڵی کورد

ئەنـجـن ئەنـجـن، ئـەکــرێ ئەم دڵی کوردە

بــۆدڵــی خۆی بۆتە مووســـێ دڵـــی کورد؟!

فارس وتورک وعەرەب هەموو پێکەوە

واسەیرەکەن وەک : (عەروسێ )دڵی کورد

داوەشیانە...! (کانی) ماڵی خۆی نەبێ و :

بۆ ئەغــیارە ( ئۆقـیانووســێ ) دڵی کورد !

ئـەوەی بـەتـەنگ ئـەم میـللـەتـەوە نەبـێ :

با بینووسێ ، وەک: (عەبووسێ)دڵی کورد

بۆ دەوڵـەمەنـدی ئـــابــڕوویـــی ئــەم کوردە

مەرجە بـبــێ ، بە ( قامووســێ )دڵی کورد

ڕووســیـا بێ، ئـەوەی لە ( کـورد ) بە قـیـنـە

بۆ ( داخ )ی کا ؟بێ نامووسێ دڵی کورد ؟

شوورەیـی یە بۆ ئاشتـی نـێـو ماڵــی کورد

گەرنەنووسـێ ،بە پـێنووسێ دڵی کورد ؟!

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٦/٧/٢٠١٦

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved