| ||
( دڵبەندی تۆم )
خــەجـاڵـەت بـــم لە ڕێـــی ڕاســاڵــــت لادەم بـمـرم دەســماڵی سەرچـۆپــی کەس بــادەم
گەنجی (قاروون) ، تەختی (کەی)م تاپۆکەن بـە ڕوو سـووری دوو مـەتــرە گـۆڕی نــادەم
گـەڕێـنـی ژیـنـم مـوڵـک و مـاکـی خـۆم بـێ مـنـەت نـاکـەم ، سـوڵـتـانـی جـان و جــادەم
گـوڵـی نـــیـەتــم بــێ چـقـڵ و خـۆشـــبـــۆیــە شـکــۆی شـانــە ، شــایـان ئـەو دڵـە شـــادەم
تـان و پـۆی تـەونـی تـەمـەن ، بـە کـەڵـکـیـتی: حـەق دەکوتـم ، ڕێی جـاڕی حـەق ئـامادەم
پـاروویــە تـۆ بــیـــدەی حـەڵاڵ ، هــەنـی تـام ( بادەم )خۆشتر،خۆشترین دووری( بادە )م
بـەریـم لــە ڕیــاو مــەرایــی و مــلــکــەچــی ! بۆ خوا ژیان ( سانی )یەک؛( سان )و سادەم
بای هەوەس دوورە لە(کەللە)م ،لەو(کەل)ەم ( تاوگۆزی ) کامی ، شـەرتـە خـەم بـە بـادەم.
عبدالرحمن تاوگۆزی ـ ٢٦/٩/٢٠١٩
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||