دیداری یار

 

زۆرێ دەڵـێ : مــن هاتـم تــۆ نــەهـاتی

مـەعلـوم یـاری یـەژێ  نـەگـونجا کاتی

ئیدی بۆڵەو سەرزەنشت و زیــز بوونە

عـیشق دەبـێ بـەشــاری پـۆخـڵـەواتی

پـێـچەوانە ، من نـەچـووبــم یار دایـم

حـازرو بـێ گـلـەیـیـش بــەسـەوقــاتی

عەشقی من و پەروانەو شەمی ڕۆحم

بـیـانووی نییەو شیرین نوقڵی ئاواتی

وتـم ئـەی یار بـێـم یانـەیـەم ئەزیزی !

فەرمووی : دڵـت پـێـداوم تۆ نەجاتی

لەکـن ئەوبـم یا نەیگـەمێ تا پەسـڵان

ژینم لـێوان لە ڤـیـن و تـەمـەن هـاتی

نەمن ؛ ئـەوی ، چرکـەیـە ناسـیـبـێـتی

بـەچـاوی دڵ دەبـیـنـێ بـەســەرهـاتی

شاگەشکەبووم فەرمووی(تاگۆزی)دڵگیر

چەندشیرینی ، بەپێ نا ، بەسەر هاتی.

 

عبدالــرحمن تـاوگــۆزی

٢٥/١/٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved