دەنگی هەڵەبجە ..!

 

ئەوە چەند ساڵە لە ( شازدەی سـێ ) دا

دەنـگـێـک هـیـلاک و شەکەت لە جێ دا

کەوتـووە مــەلــول ، حــاڵــی زۆر شـڕە

گـەرووی بــۆ وتـــن ، لــە هـــــاوار پـڕە

نـیـگـاری غەمـناک لە تـابـلـۆی پەسـتی

نم نم خوێن دەتکێ لە سـۆزو هەسـتی

دەســتـی پـڕ پـڕە ، لـــە نــوقـڵـی نـــزا

ئـــازاری ســـێـوێــک بــە دڵـــیــا چــزا

ڕوانـیـن و نیگای ، سـیخـنـاخ لـە هێما

جـاڕ دەدا : بــۆچـی لــە کـاروان جێما ؟

بــۆ چــرکــە سـاتـێ زاری هــاتــە گــۆ :

ئـەتـکـا لـە دەنـگـی هـاوار شـیـن و ڕۆ

وتــی : پـەیـامـــم ، بـڵـێـن مــەتـرسـن !

بەو مـرۆڤــانـەی گـەورە و بـەرپرسـن

دونـیا دەمـنـاسـێ ، ئـێـوە نـامـنـاسـن ؟!

لـەئـاسـت داوامـا ، بـۆچـی کـەساسـن ؟

ئــــازاری چـاوو  هـەنـــاســەو قــاچــم

کەفـتەی کردووم و بۆ هیچ کوێ ناچم

بـۆ خـەوشـە لاتــان بـێـنـە ژێــر بــاڵــم ؟

ڕاسـتـمکـەنەوە ، هەم خۆم ، هەم ماڵم

دوا پەیڤ کە وتی ، بە ئەشـکـەنـجەوە

وتـی : دەنـگـێکـم لـە (هـەڵـەبـجـە )وە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٧/ ٣ / ٢٠١٣

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved