چی شایـی یـەکـە لـەم دڵـەی مــنا

 

چی شایـی یـەکـە لـەم دڵـەی مــنا

چی بـەرامەیەک لـەم گوڵـەی مــنا

بولبولی تەبـعم خۆشنـەواو گـەرم

خوێـنـدنی بەسەر ئەم چڵەی مــنا

٭٭٭

بەلـێوی ئـومـێد مانگ ڕادەمووسم

لە تەختی تەوێڵ ئەوین دەنووسم

هــەتــــا حــزووری دیـداری کەیلم

بە مـیهری تەڕتر خوێنی پێنووسم

٭٭٭

ناسک ئـــارایــی و تەدارەک سازم

لـە ئــاســتـانـەتا مــەحرەمی ڕازم

هیجر و فیراق و ویـساڵ لەبـەرتۆ

بــێـباکم دێــم و هــەرتــۆی نیازم

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٢٤/١/٢٠٢٠

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved