چاوەڕێی چارەین .. !

 

ئـــەم ( گۆ ) گــیرۆدەی نەبـیـنـراوێکە

کـــــۆڵـە وردبــیـنـی کـــامـــە بــاوێکە

کـۆشک و کەشکـەڵان  بەو نـازی نـیگا

بـێـنـاز  کەوتــووە  هەرچـی چـــاوێکە

ئەوی دەرچوو بوو،لەخۆی دەرچوو بوو

هـــەنـــوز ئــاتــاجـی تـیـشـکی تــاوێـکە

گەورە و گـەدا و گـەل ، گرنگ و گرگن

گــۆڵ بــــووە !  گـلـۆر گــەرمە ڕاوێکە

زانـسـت و تــوانـسـت تــیامــاوە  ماتە

لـەکوێ یەو هەرکێ و شـۆرەت ناوێکە

ئـەو : بـــایی و نـــاز و مـنـەتـبـاری یە

ئـێـســتـا هــیـلاکــی تــەوق و داوێکە

ئازیزت شەکەت  یا دوورو (کۆچ)یش

نـــاکـــاتــــە ڕۆحـــــی  چــی دراوێکە

سـاجـی نـزای دڵ ڕوو لـە ئـاسـتـانەت

مـنـاڵ نــێـر و  مـــێ ، پــیــر و لاوێکە

( تاوگۆزی ) لاڵـەی گـەشە چون لالەی

جـیـهـان چــاوەڕێـــی گـوێـلـە ئاوێکە .

 

تاوگۆزی

شەوی ٤/٤/٢٠٢٠

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved