چەپکێ چوارینە

 

ژیـــانـــت مــەکــە  : بـــە هــەراو هـەڵا

دووربــە لەکـێــشـەو دوورتــــر لە بـەڵا

بۆ وێنەی (بوون)ت خۆ نەبی بـێسوود

تاجی زێــڕیــن و ، چـوارچــێـوەی تـەڵا

٭٭٭

گوفــتـار بەجوانی ڕەفــتــارت پەخشە

کردار شــیـریـنی ڕێی پرشـنـگ بەخشە

(ڕەوشت)ت بەرز و بــــزەی سەر لێوت

لــە بــوونی تـۆدا جـوانــتــرین نەخشە

٭٭٭

کــلــیــلی ژیــنــت بــاهــەر لای خـۆبێ

(کەسێتی)ت نەکەی قەت دەستەمۆبێ

جــڵـــەوی هـەوەس بـەردەی دەدۆڕێی

مــرۆی مــەرد دەبـــێ : بـە ئاگاو کۆبێ

٭٭٭

یـــاخـــوا :  ئــارامـی لە مــاڵی گـشــتا

لــەنـــــــاخ و دڵــــــی وردوو درشــــتا

ڕەگــی داکـــوتـــێ و پـــەلــی بــهـاوێ

هــەمـــوان کـلــیـلـی شادی لە مــشــتا   

٭٭٭

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی٢٩/١٢/٢٠١٩

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved