ئای .. بۆ سەردانێک ..!

 

بۆنوێ بوونەوەی ڕۆح و دڵ وچاو،چرکەسەردانێک

تەڕبوونەوەی ڕۆح ، گەشانەوەی دڵ، دیدەوچانێک

 

ئەگەرمە حاڵی سونەتی خوایە ، مە حاڵمان سووتا !

لەخەونـیـشابێ ، بڕوانە ساتێ ، ئەژین چ ژیانێک !

 

بۆگەنە سێوی باخی ژینمان ! بۆ گەنە؟ ( گەنە )ین

خـەریکە شـکـــۆ ئەدەیـن بە ساجـا بۆ لەتە نــانــێـک

 

زەمین لـێـوانە لە(دیوەخان)ی ، (دێوەخان)ی دڵ

ڕۆحی تیا(ئەمرێ)،تەنها بە(ئەمرێ)ئای چ دیوانێک

 

بەناوشوێن کەوتووین هەرلەشوێن کەوتووین- .بەڵێ(کەو)و (توو)ین

دەمانگرن و دەمانخۆن بۆتام ، مەڕین بێ شوانێک!

 

سروەی هەناسەو،وچانی پیاسەوسەنگ وشەنگی ژین زەوتو زۆرەکەن،دەرفەت سانییەک ناداهـیچ سانێک

 

جەماوەربەڵێ چەشنی سەماوەر،ئەکوڵێ کوڵ ئەدا

ڕێی تاروتەلبەندسای یاسای سیای سوپاو سوڵتانێک

 

قۆرخی تین و بین، ڤین و ژین ودین،ڕێسای ڕێیانە

بۆ بەلەنگازو نە(دارا )،(نەدار)بردیان هەرخوانێک

 

تـۆمان پـێویـستـە ، هەتـوانی زامی ، زامنی ئـێمەی

هەرچەندبێ ڕۆحین،تەزووی ڕۆحمانبەکۆتابێ ژانێک

 

تێرناخۆن ئاخرمۆریانەی گیانن ، بۆ ئاژەی خۆیان

( سەرداری ) ناکەن ، ( سەر داری ) دەکەن - سەرهەراسانێک

 

گرۆی (ئادەمی)،(ئا دەمی) ئازاد ،(ئا دەم)ی وتن

پڕبوو لەداوا تۆفەرمووت : وابن،خۆت سپی جانێک

 

(ئیسماعیل) ەکەی ئیبراهیمی تۆم،گیان بەخت - سەرلەڕێت

قوربانی تۆبم ، ڕۆح بۆ قوربانی ،هەموو قوربانێک

 

( تاوگۆزی ) وەکو لە حزوورتا بێ ، بەتامی ناوت

شاد بەتریفەی پەیامی باڵات ، بـێـباک هەر ژانێک.

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٨/١٢/٢٠١٧

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved