عەشقی مۆدە

 

گۆنای ( مانگ )ێ ، ڕووشانی بە دەستـی تۆ

لــێـوی ( گـوڵ )ێ ، ژاکـانـی بــە هەستـی تۆ

خـاڵـی لـە مـانـای عـەشــقـە ئـەو فـەرهـەنـــگـە

لـێــڵــی کـا دڵــی پـــاکــژ، بـەد مـــەســتی تۆ

ئـەوین هـەنـگوین بەڕۆح دەبەخشێ نەک ژار

وێــرانــەیــە .. ! خـاپــوور وابـێ نـەســتی تۆ

مەیلی ئـەویـن ،ئەگەر(دەم بوو)،(دەم)نەبوو

دڵ هەڕاجە ! (ڕێـش)٭ی کەڵـبەگـەسـتی تۆ

عـەشـق یـار و دونـیـای مەرجی ژووان بـێ !

دۆعای دەوێ ، هـەم دۆعای دەمـبەستی تۆ

وانــــەی عــەشــــق مــوتــا ڵا و تـــوانـــەوەس

حـەزی شـــێــتــانــە هــامـوشــۆی خـەسـتی تۆ

دڵـــدار و دۆســتــی حـەقــیــقـی دڵ یـەکــن

نـەک دڵ گـەڕانــی بــێ ڕۆحـی پـەسـتـی تۆ

عــەشــق مــۆدە بـوو ، بـێ نــرخـە بــازاڕی !

حـاشـا عـەشــقـێ ، بـیـکــوژێ سەربەستـی تۆ

کـۆتـــری عـەشــق کەتــێـکـیـانــدا هــێـلانــەی

پــە ڕوو بــاڵــی ، غــەدرە بـە مــەقـەسـتـی تۆ

عــەشــق نــاگــا ، پـێـنـاگـا ، گــەربـــۆحـــزوور

(تـاڵ)بـە( شیرین )تـێنـەگـەی دارەستـی٭ تۆ

دای بە شاخا ( تاوگـۆزی ) شـاخی شەیـتـان

وتـی : وێـڵـبـە .. ! نــابـەزم دەربـەستـی تـۆ.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٠/١/٢٠١٧

 

 

٭ڕێش : برین . دارەست : لەمپەر

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved