ئامان ئامان .. !

 

دزو درزو دوو زوان مەبە .. لەگەڵ گورگیشا شوان مەبە ، چڵێسی خوڵک و خوان مەبە !

بۆ گۆشتی هەژار داڵ مەبە .. بەقوربان و

سەرەلەقە قەت پشت و پەنای زاڵ مەبە !!!

مامۆستای ، شێخی  یا مەلای .. ڕۆشنبیری هەرکەسێکی لەملای لەولای .. شەرمە بڵێن :

تۆ دەسکەلای !

بەشکۆوە بە شەکراوی گفتوگۆوە ، دڵی حەق بە

، دژی شەق بە ، دوور لەمرۆی خوارو لەق بە ،

بۆ مرۆڤبوون خاڵی چەق بە ، بۆ (کەسێتی)ت

هەرگیزا  ( زق ) مەبە ! زەق بە .

کـێ بـڕیارو پـشـت و پەنـای هەرخـودا بێ ..

دەبـێ دایــم لە ( هەزار ڕوویی ) جودا بێ .

مادام عیزەت کاڵای بەرتە

تـاجـی تــەڵایـی لەسەرتە .. پیرۆزت بێ .

 

عـبـدالرحـمـن تاوگـــۆزی  .

نوسیـنێکی هەرئێسـتایی .

شەوی ٢ / ١/ ٢٠٢٢

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved