| ||
|
||
تەڤگەری ئازادیی، پشتیوانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمشەو دووشەممە بەرواری ١٨/١٢/٢٠١٧ دەستەی سەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شار و شارۆچکە و شارەدێکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند : ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه ده‌زانێت سیاسه‌ت بکات ــ نه ده‌زانێت گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رێت ــ نه ده‌زانێت پارێزگاریی له ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان بکات، ته‌نها پاراستنی کورسی و ده‌سه‌لات ده‌زانێت. ئیتر ئاشکرایه ئه‌م حکومه‌ته هیچ شه‌رعییه‌تیکی نه‌ماوه و نییه، هه‌ر ڕۆژ هێزی داگیرکه‌ر دێته سه‌ر خاکی کوردستان و بۆردومان ده‌کات، دیاره بێ باکه له‌داخوازی و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا تەڤگەری ئازادیی چەند خاڵێکی خستووەتە ڕوو:
ــ پشتگیری له‌خۆپیشاندانی خه‌ڵک ده‌که‌ین و به داخوازییه‌کی ڕه‌وای ده‌بینین بۆ گۆڕانکاری له‌و ده‌سه‌ڵاته.
ــ پێویسته ئه‌و گۆرانکاریانه به‌شێوازێکی دیموکراتیانه و ئاشتیانه بێت.
ــ ئه‌و حکومه‌ته ناشه‌رعییه و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ــ له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانی خه‌ڵکین و خاوه‌نداری لێ ده‌که‌ین.
ــ پێویسته له‌لایه‌ن خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ره‌وه ڕێگه‌نه‌درێت هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌شداری له خۆپیشاندانی خه‌ڵک بکه‌ن و ئاراسته‌ی داخوازییه‌کانی بگۆڕن.
ــ پێویسته حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان نه‌که‌نه چه‌ند به‌شێکه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشارێکی زیاتر بکرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌بێت ئه‌نجومه‌نێکی گشتی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و گه‌ل دروست ببێت و خۆپیشاندانه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رێت، ڕێگه‌نه‌درێت هیچ که‌سێکی ده‌سه‌لات جێگه‌ی تێدا بگرێت.
ــ داخوازی بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی پرسه‌کانی گه‌له‌که‌مانه و ئامانج هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه بێت، پێویسته ڕێگه نه‌درێتئاراسته‌ی خۆپیشاندان چه‌واشه بکرێت بۆ شوێنی تر.
ــ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کیشانه پرسی ناوخۆی خه‌ڵکی هه‌رێمی باشووری کوردستانه و ده‌بێت به‌ئیراده‌ی خۆمان له‌ناوخۆدا به‌شێوازێکی دیموکراتیانه چاره‌سه‌ری بکه‌ین و ڕێگه نه‌ده‌ین به‌هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌رکی و گێره‌شێوینی.
ــ بانگه‌وازی ده‌که‌یه‌ن له‌خه‌ڵکی نارازی و خۆپیشانده‌ر ده‌ستبپارێزن له‌کاری تێکده‌رانه‌و شکان و سوتاندن و تێکدانی شوێنی گشتی، وه‌کەلوپه‌لی گشتی و گیان و ماڵی هاوڵاتیان پارێزراوبێت، ئه‌وه ئیشی ده‌سه‌ڵات و تێکده‌رانه‌و ده‌بێت ڕێگه‌نه‌ده‌ین له‌ژێر ناوی خۆپیشانده‌راندا ئه‌و کارانه بکرێت.
ــ داخوازی له هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیسی چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به‌خوشک و براکانیان هیچ جۆره توند و تیژییه‌ک به‌کار نه‌هێن.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||