| ||
|
||
راوێژكارێكی په‌رله‌مان بۆ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌ركتان زۆره و كاتتان كه‌مه!
راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان تارق جه‌وهه‌ر داوا له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی ده‌كات بكه‌ونه خۆ و به‌په‌له چه‌ند كارێك بكه‌ن بۆ ده‌ربڕینی نیاز پاكی و وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
بۆ ده‌ربڕینی نیاز پاكی و وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌قه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه ئێستا پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه و به‌شی زۆری ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان له به‌رده‌ستدایه گۆرانكاری له كابینه‌ی حكومه‌تدا بكه‌ن به تایبه‌تی هه‌ردووكیان 8 مانگیان له‌به‌رده‌مدایه. سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانن به سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی ساڵانی رابردوو چه‌ند هه‌نگاوێكی بوێرانه بنێنن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی و متمانیه لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش به‌ده‌ست بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له ئاستی نێوده‌له‌تی به ئێوه دراوه به‌باشی سوودی لێوه‌ربگرن و كه‌مێك له مه‌ترسی و نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه‌مكه‌نه‌وه.
ئه‌و راوێژكاره ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
١-داننان به هه‌ڵه و شكستی قۆناغی رابردووی حكومه‌ت به تایبه‌ت سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
٢- ته‌رشیق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت و گۆڕینی هه‌ندێك ده‌موچاو به سوود وه‌رگرتن له كه‌سانی ته‌كنۆكرات. ٣-گێڕانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
٤-به پلان هه‌نگاوی جددی بنێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بواریش بدرێ په‌رله‌مان و دیوانی چاودێری و ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دادگاكانیش كاری چاودێری و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بكه‌ن.
٥-پێداچوونه‌وه به‌و بڕیار و رێنماییانه بكرێت كه حكومه‌ت له غیابی په‌رله‌مان له سه‌رجه‌م بواره‌كان به تایبه‌تی له‌بواری زیادكردنی هه‌موو جۆره‌كانی باج و رسومات ده‌ریكردووه.
٦-به هاوكاری په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عیراق و شاره‌زایانی بواری ده‌ستوری هه‌ڵمه‌تێكی فراون له دژی پێشێلكردنی مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه له ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له‌گه‌أ هه‌رپێنج وڵاته زلهێزه‌كه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بده‌ن".
تارق جه‌وهه‌ر جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م قۆناغه سه‌خت و دژواره كه‌سی بوێر و خاوه‌ن بڕیاری گه‌ره‌كه كه بتوانن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژموونی حزبه‌كانتان هه‌نگاوی راست باوێن و كه‌شتی هه‌رێم به‌وه‌ر كه‌نارێكی ئارام به‌رن".
له جیاتی هێنده داوای وتووێژ له به‌غدا بكه‌ن بكه‌ونه خۆ، كه‌مێك حاڵی حكومه‌ت چاك بكه‌ن و كۆده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌شیكی جه‌ماوه‌ر بۆ بگێڕنه‌وه. ئه‌وسا پشتیوانی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست دێنن و به‌غداش كه بینی ئێوه پشتیوانی ناوخۆ و نێووده‌وڵه‌تیتان هه‌یه ناچار ده‌بێت بێته ژێر باری گفتوگۆی ده‌ستووری.
كه‌واته چاوه‌رێی چین؟ كات مه‌كوژن بكه‌ونه خۆ .. ئه‌ركتان زۆره و كاتتان كه‌مه!.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||