سوانی ئه‌ژنۆ
سوان چییه ؟
سوان نه‌خۆشیه‌كی جومگه‌كانی له‌شه ، ڕووی جومگه‌كه بریندار ده‌بێ و ئێسكی
ده‌وروبه‌ر ئه‌ستور ده‌بن و كاتێك ئه‌م ئێسكانه ده‌ئاوسێن و بریندار ده‌بن ئیتر
ده‌ست به ئازار ده‌كه‌ن و جولاَنیان گران ده‌بێت
ئه‌ژنۆ له هه‌موو جومگه‌كانی تر زیاتر تووشی سوان ده‌بێت چونكه هه‌ڵگری هه‌موو له‌شه و زۆرترین زه‌بری له‌سه‌ره .
سوان پرۆسه‌یه‌كی هێواشه و به چه‌ندین ساڵ دروست ده‌بێت . له سوانی سه‌ختی ئه‌ژنۆدا كڕكڕاگه ی نێوان ئێسكه‌كانی ئه‌ژنۆ هێنده ته‌نك ده‌بێته‌وه ئیتر ناتوانێت ڕووی ئێسكه‌كه داپۆشێ و ئه‌و ڕووانه لێك ده‌خشێن و ده‌خورێن و شێوه ئێسكه‌كه ده‌گۆڕێ و ئێسكه‌كان له شوێنی خۆیان ده‌رده‌چن و ناڕێكی دروست ده‌بێت .
هۆكاره‌كانی سوانی ئه‌ژنۆ كامانه‌ن ؟
ته‌مه‌ن *
بۆ ماوه‌یی *
ڕه‌گه‌زی مێ زیاتر تووش ده‌بێ *
قه‌ڵه‌وی *
چۆن ده‌توانین سوانی ئه‌ژنۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین ؟
له سواندا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نیه . به‌لام هه‌ندێك رێ و شوێنمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردن :
ئازار و ناڕه‌حه‌تی كه‌م بكه‌ینه‌وه *
ره‌ق بوون كه‌م بكه‌ینه‌وه *
بریندار بوون و زه‌ره‌رمه‌ند بوونی جومگه‌كه كه‌م بكه‌ینه‌وه *
4ـ ده‌رمان وه‌ك پاراسیتۆڵ ، ده‌رمانی دژه هه‌وكردنی ناسترۆیدی (NSAID) وه‌ك برۆفین. كرێمی كاپسه‌یسین كه ئازار و ڕه‌ق بوون كه‌م ده‌كاته‌وه . ده‌رزی ستیرۆید بۆ ناو جومگه یا ده‌رزی هایه‌ڵ یورۆنان. چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌ك گه‌رمی یان ساردی .... ڕاهێنانی به‌هێز كردنی چوارینه ماسولكه. به‌كارهێنانی گۆچان ، دانیشتن و نان خواردن و نوێژ كردن له‌سه‌ر كورسی ، نوستن له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله و به‌كارهێنانی كورسی ته‌والێت . كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری كاریگه‌ره ؟
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی سوانی ئه‌ژنۆ پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نیه به‌لاَم كاتێك ئه‌ژنۆ به سه‌ختی ده‌سوێت ئه‌وا یه‌كێك له‌م نه‌شته‌رگه‌ریانه ئه‌نجام ده‌درێت :
گۆڕینی ته‌واوه‌تی جومگه‌كه *
شتنی ناو جومگه‌كه له ڕێی دووربین ناڤور *
كڕاندنی ئێسكی ناو جومگه‌كه و لابردنی پارچه كڕ كڕاگه *
|