ســـــــوودی مــــیـوه
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و خوێ كانزاییه‌كان، خواردنی گێلاس ده‌بێته‌هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و گرنگیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان هه‌یه.
گێلاس میوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به خوێ كانزاییه‌كان و تینوێتی ده‌شكێنێت و گورچیله‌كانیش چالاك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه سروشتییانه‌ی كه بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم و وزه ده‌دات به له‌ش به‌جۆرێك كه هه‌ر ده‌نكێكی 4 یه‌كه‌ی گه‌رمی تێدایه.
گێلاس دوو جۆری هه‌یه، ترشه‌كه‌ی كه به‌رگه‌ی پله‌ی به‌رزی گه‌رما ده‌گرێت و شیرینه‌كه‌شی كه له كۆتایی مانگی پێنج پێده‌گات و ته‌مه‌نی له ترشه‌كه‌ی درێژتره كه به‌ناوبانگترینیان له ئه‌مریكای باكووردا ده‌بێت.
گێلاس به خوێ كانزاییه‌كانی وه‌ك پۆتاسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ رزگاربوون له خۆیی سۆدیۆمی زیانبه‌خش له ده‌ماره ره‌قبووه‌كان، شاره‌زایان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه پێش نان خواردن گێلاس نه‌خورێت، چونكه ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانی رژاندنی ترشه‌ڵۆكه‌كان و له ئه‌نجامیشدا به‌دهه‌رسی رووده‌دات.
گێلاس بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه رۆماتیزمیان هه‌یه، چونكه یارمه‌تی ده‌دات له به‌رگریكردن له هه‌وكردن ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخورێت.
گێلاس مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن ده‌پارێزێت و هه‌ر كوبێك گێلاس 325 ملیگرام پۆتاسیۆم و 3 گرام ریشاڵی تێدایه.
خواردنی گێلاس یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و خوێن له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه هه‌ر بۆیه گێلاس زۆر گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار و میز و رۆماتیزم و ئێسكیان هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئاوی توی كێوی به‌شدارییه‌كی گرنگ ده‌كات له‌باشكردنی بیری مرۆڤ.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه زانكۆی سینسناتی ئه‌نجامی داوه، له‌سه‌ر (16) كه‌سی ته‌مه‌ن (76)ساڵ ئه‌نجامدراوه.
له‌ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه (12)هه‌فته‌ی خایاندووه نۆكی‌س له‌به‌شداربووه‌كان ڕۆژانه دوو په‌رداخ شه‌ربه‌تی توی كێوییان خواردووه و حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش شه‌ربه‌تێكی دیكه‌یان خواردووه.
دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی گیراوه‌ی توویان خواردووه ئه‌نجامێكی باشترین هه‌بووه له وانه‌ی كه گیراوه‌یه‌كی تریان خواردووه له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كان به‌هۆی به‌ساڵاچونه‌وه كێشه‌ی له‌بیرچونه‌وه‌یان هه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی تایمی ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه گرنگه‌كان داناوه ، چونكه تائێستا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی سستی بیركردنه‌وه به‌هۆی به‌ساڵاچونه‌وه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
خواردنی سێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ده‌بێته‌هۆی خێرا هه‌رسكردنی خوارده‌مه‌نی و باری ته‌ندروستیش باش ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی سێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ده‌بێته‌هۆی خێرا هه‌رسكردنی خوارده‌مه‌نی و ته‌ندروستیش باش ده‌كات.
توێژه‌ران له په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت به خوارده‌مه‌نییه‌كان له‌زانكۆی ستۆكهۆڵمی سویدی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه خواردنی سێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو ده‌بێته‌هۆی خێرا هه‌رس كردن و به‌هێزكردنی ته‌ندروستی مرۆڤ.
ئه‌و توێژه‌رانه تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مشك ئه‌نجام داوه‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سێ‌و چ به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی یان به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت جۆره ماده‌یه‌كی تێدایه كه ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی پێدانی ته‌ندروستییه‌كی باش.
|