| ||
|
||
ژه‌نــیــن
بمبووره سه‌رابی ئه‌ندێشه‌ت ده‌مكێشێ به‌به‌ردا خوێن ده‌ڕژێ و زام ده‌ڕوێ له‌هه‌نیه‌ی ئاوازی بێگه‌ردا ده‌مژه‌نی وه‌ك ده‌فی شه‌هیدی ده‌م شه‌وبا خه‌یاڵت ده‌مكاته گه‌واڵه‌ی بابردوو بۆ خاكی ده‌روونی تۆ ده‌مبا هه‌نسكت چوون باران له‌خوێنتا ڕه‌نگ ده‌بێ ترپه‌ی هه‌ناوم تێكده‌چێ نه‌غمه‌ی هۆنراوه‌م له‌نگ ده‌بێ تۆیش بێیاك له‌له‌نجه‌ی گوڵانا سه‌مای ڕق به‌باڵای سووره سێ‌و ده‌به‌خشی گوێناده‌ی به‌مێژووی دیلان و به‌رواری ڕووڕه‌شی چۆن چوویت و له‌كۆشی ته‌فره‌دا ڕۆنیشتی به‌و جۆره‌ش ڕووت و قووت به‌سه‌مای كوشتنم تێراوی نازانی گه‌ردێكی ئه‌م خاكه‌و دڵۆپێك ئاوی ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2020. All rights reserved
|
||