زاری عه‌شق

ستار ئه‌حمه‌د

 

كاتێك به‌سه‌ر دڵی ته‌نگما

وه‌ك نه‌رمه‌با گوزه‌ر ده‌كه‌ی

ژبنم  ده‌بێته‌ چراخان

بۆ عه‌شقێ نوێ به‌ڕێمده‌خه‌ی

شه‌وانه‌ دڵ ئارامناگرێ

له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌دا له‌باڵ

هه‌وارگه‌ی پێشوو جێدێڵێ

ناخی جه‌رگت ده‌كا به‌ماڵ

چه‌ند شرینه‌ ره‌زی ناخت

سه‌مای خۆشیم پێده‌به‌خشێ

دڵم تاراوگه‌ی نامۆیه‌

ته‌نها  بۆ لانه‌ی تۆ ده‌شێ

ئه‌وین مانای تێكه‌ڵبوونه‌

دروشمه‌ بۆ نیشتمانێ

خۆشه‌ویستی ئاڵای مافبێ‌

ته‌نها زاری عه‌شق بزانێ

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved