خه‌ون

 

ئەمشەو خەونێك ناخمی تەنی

دونیا بەحاڵم پێكەنی

گەلاوێژێك

لەئاسمانی دیدەم دەركەوت

بوو بەبووكی نێو دەروونم

گڕی بەردا

لەئارەزوو

لەهەڵچوونم

مژیم دوو سێوی لاسوورەی

دەسنم وەردا لەكوێستانی

باخی سینەی

توامەوە..

لەنێو ساق و سمتی

سپی و لووسبا

لەژێر پرچیا بوورامەوە

زاریم مژی

دەستیم كوشی

لەخەونی شیرین راپەڕیم

نەئەو بووك بوو

نەمن زاوای خەونەكانی

تێر تێر گریام

بۆ دیدەن و

بۆ ژوانی

وەك شۆرەبی

بەدەم هەناسەی تاسەوە

 كەوتمە لەرزین تابەیانی

 

ستار ئه‌حمه‌د

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved