وێنه‌

ستار ئه‌حمه‌د

 

كاتێك كه‌ شیعرێك ده‌نووسم

تۆ ده‌بیته‌ یه‌كه‌م وشه‌

هه‌ر وه‌كوو هه‌نگ

یه‌كسه‌ر به‌رۆحمه‌وه‌ ده‌ده‌ی

پیته‌كانم ده‌بنه‌ شه‌وباو

ته‌رمه‌كه‌ت بۆ خوێنم دێنن

ئیستا ناخم بووه‌ته‌ كووره‌و

گه‌رای عه‌شقی لێده‌بارێ‌

جه‌سته‌ی تۆش وردو خاش بووه‌

ته‌نها ئه‌دگارێ‌ بۆم مابێ‌

وێنه‌كه‌ته‌

له‌رۆحما هه‌ڵمگردووه‌

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved