توانه‌وه‌

ستار ئه‌حمه‌د

 

په‌نجه‌كانم وه‌كوو جاران

ماچی په‌ڕه‌و قه‌ڵه‌م ناكه‌ن

ده‌ترسن رۆح و ده‌روونم

له‌جه‌سته‌ی زامدارم راكه‌ن

........................

ده‌توێمه‌وه‌و وشه‌كانم

په‌ڕو باڵیان هه‌ڵده‌وه‌رن

رستێك  په‌روانه‌ی سووتاون

له‌نێو گڕی رۆحما ده‌مرن

.........................

جه‌سته‌م بۆنی مه‌رگی لێدێ‌

قه‌ڵه‌م له‌خوێنم تۆراوه‌

په‌ڕه‌ كفنی تاسه‌كانمه‌

زارو ناخم لێكئاڵاوه‌

.........................

هه‌موو شتێك بۆنی شه‌ڕو

خوێنی خۆمی هه‌ڵگرتووه‌

شیعرو جوانی له‌م خاكه‌ی من

ده‌مێكه‌ باریان  كردووه‌

.......................

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved