| ||
|
||
تووره‌بوون
ستار ئه‌حمه‌د
په‌نجه‌كانت وشكه رێواسن ده‌ستت نه‌یتوانی هه‌ڵیانگرێ كه‌وتنه نێو جۆگه‌ی ره‌زه‌وه لێشاوی ئه‌ندێشه هات و بۆ گه‌رمه‌سێر تووڕی هه‌ڵدان باسكت له‌ده‌ستت تووره بوو به‌دوای په‌نجه‌ی بزربووتا كه‌وته گه‌ڕان ماوه‌یه‌كه خوێن ده‌پێوێ دار‌و به‌ردو چڵێ نه‌ما سۆراخیانی لێنه‌پرسێ هه‌رچه‌ند ده‌كا ناتوانێ مێژووی ونبوون و خۆشه‌ویستیان بنووسێ
|
||
Qadirzada.com ©2009-2022. All rights reserved
|
||