| ||
|
||
تاراوگه
ستار ئه‌حمه‌د له‌دونیای مه‌نفاوه بۆ په‌ری عه‌شق و سۆز پێده‌شتی ده‌رونێك تهی ده‌كه‌م چۆڵه وه‌ك خاكێكی سه‌حراوی دووره به‌شێوه‌ی ئاسمان و نزیكه وه‌ك مه‌رگی ناكاوم هێند تینوم بۆگردهی نیگایه‌ك له چاوی تامه‌زرۆم بۆ خه‌نده‌ی هه‌ڵبه‌ستی ژاكاوی بێ‌ئاگا له‌كسپه‌ی هه‌ناوی زامدارم ده‌مباته به‌ر تیغی بێمهیلی تاراوگه‌ی به‌دڵێك دهمپێوی شكاوه به‌شێوه‌ی زۆررۆیی روانگه‌ی ناپرسێ بۆ شه‌وان وه‌یشوومه دامده‌گرێ بۆ هێنده عاشقی چاوانی دهیجوورم هه‌ر ده‌ڕوا بێ‌ئاگا لهرازو نیازم له‌شیعری ژانگرتووم لهگریهی ئاوازم بۆ ته‌مه‌ن چه‌ن گریه‌و سه‌فه‌ری تێدایه بپرسن له‌و شۆخه‌ی كه‌چاوی به‌مندا هه‌ڵنایه
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||