شانۆی هه‌ڵواسین

 

لەچوار تەرمی تەنی سستما

هۆبەی بزاڤیان هەڵواسی

دڵم قورس و

مێشكم تەپیوو

دەستی راستم

پەنجەی چەپمی نەدەناسی

لەم كەینوونەی كورد خنكانا

لەم شاگەشكەی

نەوەی تورك و ئەردۆغانا

بەنەمانی

پارچەكانی دیكەی لەشم

ئامەدیان خستە تەڵەوە

رێگەی ئاگریان پێكهێنا

قەندیلیان پڕ كرد لەبۆمب و

سلیمانی بەكیژی دهۆك نامۆ بوو

كەركوك بووە شانۆی گورگ و

سنجار بەر ورژمی گڕ كەوت

داعش هات و

لەسەر دڵی شێخان لێی خەوت

 

ستار ئەحمەد

 

Qadirzada.com © 2009-20220. All rights reserved