شه‌هید

ستار ئه‌حمه‌د

 

تۆ ده‌زانی شیعره‌كانم

هه‌مووی باسی عه‌شقی تۆیه‌

وشه‌كانم ورده‌ ئه‌شك و

حه‌رفه‌كانم خوێنی زامی

شه‌هیدێكی بێ‌ گڵكۆیه‌

كه‌چی به‌تیله‌ی چاوانت

دێڕێك ماتم نادوێنی

رسته‌یه‌كم ناكه‌یته‌ خه‌ناوكه‌و

ناونیشانم ده‌سووتێنی

من چبكه‌م له‌ كوێره‌ دڵێك

هیچ جوانیه‌ك

هیچ پاكییه‌ك نایبزوێنێ

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved