| ||
|
||
سه‌راب
ستار ئه‌حمه‌د
ره‌نگه شه‌وانه گوێت له‌ده‌نگێ بێت زۆر به‌ئه‌سپایی بانگت ده‌كا كاتێك ده‌چیته به‌رده‌رگای حه‌وشه هیچ كه‌س نابینی گیانه‌كه‌م ئه‌وه منی بێكه‌سم به‌و شه‌وه تاره دێمه پێشوازیت كاتێك كه‌چپه‌ی پێی تۆ ده‌بیستم له‌تووڕه بوون و عه‌شقت ده‌ترسم ناچار هه‌ڵدێم و دێمه‌وه دواوه ده‌چمه سه‌ر به‌رماڵ هه‌ست و هۆنراوه تۆش واده‌زانی خه‌وت بینیوه رایه‌خی سۆزم به‌خۆدا ده‌ده‌ی خه‌ون ده‌تباته لوتكه‌ی كچێنی سه‌رمه‌ست ده‌سووڕێی به‌دوای ئه‌وینا شه‌وێك وه‌ك میوان جێم بكه‌ره‌وه چی ده‌بێ جارێك سه‌رم بخه‌یته سه‌ر مه‌مك و سینه
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||