پرسه‌

ستار ئه‌حمه‌د

گلێنه‌ی شه‌وی ئه‌ستێره‌نشین

ویستی تاریكی له‌ روو داماڵێ

چوار كێلی بڵند له‌ زامی گێتی

جریوه‌ی مه‌لی خزانده‌ چاڵێ

پرسه‌ی رۆژێكی سامناكیان سازدا

ئاسمان له‌ شینی په‌پووله‌ی ژاكاو

خه‌ناوكه‌ی ئه‌شكی خاكیدا له‌ چڵ

به‌رامه‌ی خه‌نده‌ی پێڵووی ئاوی وێڵ

تیشكی ره‌وه‌ندیان له‌ ده‌روون تاسان

مانگ له‌ ژێر تیله‌ی زمانی ئه‌سكڵ

په‌لكی هه‌ڵاڵه‌ی كه‌شی هه‌ڵوه‌شان

زریزه‌ی خوێنی وه‌رزی سه‌ربڕاو

له‌ ناڵه‌ی رۆژدا سه‌ری نایه‌وه‌

تروسكه‌یه‌ك له‌ دووره‌وه‌ ده‌ركه‌وت

گزنگ چاوه‌ڕێی ژوانی به‌یان بوو

به‌ ده‌رفه‌تێكی ئاوه‌ژووی مه‌ییو

له‌سه‌ر شه‌خته‌ی روح

وه‌كوو كۆترێكی هاوجووت نێژراو

گمه‌ی غه‌ریبی ده‌نگی دایه‌وه‌

چوار كێلی بڵند له‌ زامی گێتی

بوونه‌ ناونیشان چوار گۆڕی تاساو

ئه‌درێسی شاریان له‌ روو داماڵی

به‌ره‌و په‌رستگای دونیایه‌كی راست

به‌های شه‌وگاریان به‌ ئاسمان سپارد

له‌گه‌ڵ جووتێك رێ

بۆ سه‌فه‌رێك دوور

بوون به‌ دوو هاوڕێ

هه‌ر كه‌س به‌ ژانی شه‌وه‌ زه‌نگه‌وه‌

ده‌ستیان نا به‌ رووی به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه‌

له‌ مه‌زارێكا بێ وێڵگه‌ی هاوشین

بوونه‌ چراخان بۆ گرده‌ نشین

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved